راپەڕین..بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک گرژی لە نێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو بریندار هەیە

بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە گوندێك ئاڵۆزی لەنێوان دانیشتوانی گوندەكەوەوهێزەكانی پۆلیس دروست بوو هاوڵاتیان تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و بریندار هەیە.

شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا چوونەتە گوندی ئاشوران لە ناحیەی سەنگەسەر، بەڵام دانیشتوانی گوندەكە ڕێگریان كردووە لەبەستنی پێوەرەكە و ڕووبەڕووی كارمەندانی كارەبا بوونەتەوە".

ڕاشیگەیاند "دانیشتووانی گوندەكە تەقەیان بەسەر تیمەكانی بەستنی كارەبای زیرەك و هێزە ئەمنییەكاندا كردووە و لەئەنجامدا پۆلیسێك و ئەفسەرێك بریندار بوون".



PM:02:46:26/01/2022