سلێمانی.. دوای دۆزینەوەی پاشەڕۆی مشک و پشیلە رێستۆرانتێک داخرا

بەهۆی پابەند نە بوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها،  بوونی بڕێكی زۆر پاشەڕۆی مشك و پشیلە لە شوێنی ئامادەكردنی خواردندا ڕێستۆرانتێك لە سلێمانی داخرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنوێنییەكانی كاركردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی تین تین لەشەقامی سالم داخست.

وتیشی "لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە رێستۆرانتی (تین تین) بڕێكی زۆر پاشەڕۆی قرتێنەرەكان ( مشك) و پشیلە لە شوێنی ئامادەكردنی خواردنەكەیدایە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە."



PM:03:26:26/01/2022