تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی ١٢ دوادەخرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،  لەدواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە چەند پێشنیازێک خراونەتەڕو لەوانەش هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دوەمی پۆلی ١٢.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی کانونی دوەمی ٢٠٢٢ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان،  بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "دوێنێ سێشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە پێشنیازکرا تاقیكردنەوەكانی وەرزی دوەمی پۆلی ١٢ دوابخرێن و ساڵنامەی خوێندنیش هەموار بکرێتەوە".

باسی لەوەشکرد،  ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان بەتایبەت ساڵنامەی خوێندن پێویستی بە رەزامەندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان هەیە، بۆیە پێشنیازەکان لە کۆبونەوەی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دەخرێنەڕوو.

 



PM:04:12:26/01/2022