بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگادارى دانیشتوانى ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەکاتەوە ئەوانەی کە نەوتی سپییان وەرنەگرتووە سبەینێ پێنج شەممە نەوتیان پێدەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەکان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەو ماڵانەی کە نەوتیان وەرنەگرتووە سبەینێ پێنجشەممە نەوت دابەش دەکرێت لە سنووری ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەری، پێویستە هەر خێزانێک کارتی زیرەکی تایبەت بە نەوت و فۆرمی خۆراک یاخود وێنەیەک لە پێناسی باری شارستانی ئامادە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەکان ئهوهشی خستۆتهروو، نرخی یەک بەرمیل نەوت (٥٥) هەزار دینارە.