جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەفتەی داهاتوو دەربارەی بەردەوامبوون یاخود كشاندنەوەی كاندیدەكەیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق بڕیاری کۆتایی دەدات.
هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر یەکلایی کردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بەردەوامی کاندیدەکەی نەوەی نوێ، یاخود هەر بڕیارێکی دیکەی جوڵانەوەکە یەکلایی دەکرێتەوە.
نەوەى نوێ پێشتر بڕیاریدابوو کە ڕێبوار ئەوڕەحمان ئەندامی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندید بکات.