خوێندنی باڵا ریزبەندی زانكۆكانی راگەیاند
زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەكەمدایە

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕیزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی بڵاوكردەوە، بەپێی ڕیزبەندێکەش زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عیراقیش پلەی سێیەمی وەرگرتووە. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەریەک لە زانكۆكانی (سەڵاحەدین و دهۆك) لە پلەی دووەم و سێیەمدان لەسەر ئاستی هەرێم و لەسەر ئاستی عیراقیش زانكۆی (سەلاحەدین) لە پلەی نۆیەم و زانكۆی دهۆكیش لە پلەی (١١) دایە.

ئەوەشی خستەڕوو، زانکۆی سلێمانی یەکەمی ریزبەندییەکەیە لەسەر ئاستی هەرێم و زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی پۆلۆتەکنیکی هەولێر و زانکۆی زاخۆش پلەی چوارەم تا شەشەمیان هەیە.


AM:09:26:27/01/2022