ڤیدیۆ:عێراق جارێکی تر بە ئێران دۆڕا

لە دووەم رووبەڕووبونەوەیان لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە جەولەی حەوتەم، هەڵبژاردەی ئێران لە یاریگای ئازادی لە تاران میوانداری رکابەرەکەی عێراقی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێبباتەوەو پلیتی گەیشتن بە مۆندیال بە دەست بهێنێت.
ئێران توانی یاریەکە بە تاکە گۆڵی یاریزان، مەهدی تارەمی بباتەوە کە لە گێمی دووەم لە خولەکی ٤٨ تۆماری کرد.
بەم بردنەوە ئێڕان پلیتی گەیشتن بە مۆندیالی بڕی و خاڵەکانی بۆ ١٩ خاڵ بەرزبووەوەو لە پێشەنگی گروپەکەی دێت.
هەرچی عێراقە بە ٤ خاڵ لە پلەی کۆتایی دێت و ٣ یاری لە پاڵاوتنەکان ماوەو هێشتا هیوایەکی کەمی ماوە .
عێراق لە یاری داهاتوو رووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە.

?wmode=transparent" wmode="Opaque" frameborder="0" allowfullscreen>

PM:07:36:27/01/2022