ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی کانونی دووەم، شاندێکی یەکێتیی
نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبەنی لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی
هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی هادی عامڕی، سەرۆکی هاوپەیمانی
فەتح ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە " بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامڕی لە بەغدا کۆبوونەوە
و تاوتوێی رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و پێویستی به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ
و لێكتێگه‌یشتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی ئەرێنی و ده‌ستوری کرد ".
لە کۆبوونەوەکەدا هادی عامری داوای کردووە،
چاره‌سه‌رێك بۆ ناكۆكی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان (پارتی و
یەکێتی) بدۆزرێتەوە، چونکە به‌رده‌وامبوون و ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌كان له هه‌موو عێراق
ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی
كردووه‌ته‌وه له پێویستی یه‌كخستنی بۆچوونی سیاسی و درێژه‌دان به گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن
به‌و ئەنجامانەی كه خواسته‌كانی هەموو گه‌لی عێراق دەهێننەدی.