لەسەر دواكەوتنی مووچە وەزیری دارایی بڕیارێكی دەركرد


لەسەر دواكەوتنی مووچە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری سەرجەم دەسەڵاتە داراییەكانی لە بەڕێوەبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی سەندەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە سەندنەوەی دەسەڵاتی خەرجكردن لە بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بەشێوەیەكی كاتی و جێگری بەڕێوەبەر هەستێت بە راپەڕاندنی كارەكان.

ئەم مانگە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانكەكانی شاری سلێمانی، مووچەی مانگی رابردووی خانەنشینان چەند رۆژێك لە وادەی خۆیدا دواكەوت، ئەوەش لە كاتێكدایە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كراوە.





PM:09:02:27/01/2022