کەشتییەکی کۆچبەران بە ٧٠ کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

بەپێی کۆمەڵەی مانگی سوور، یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ کسەرنشینەوە لە ئاوەکانی نزیک وڵاتی تونس ژێرئاو کەوت.

 

محەمەد زکری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تونس ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی کانوونی دووەم، ئاشکرایکرد یەکەی هێزی دەریایی و پاسەوانی کەنارەکان ٣٤ کۆچبەریان ڕزگارکردووە، دوای ئەوەی یەختەکەیان لەنزیک ئاوەکانی جێرجیس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تونس ژێر ئاوکەوتووە.

 

بەپێی قسەی کۆچبەرە ڕزگار کراوەکان کە ٣٤ کەسن، دەڵێن " یەختەکە ٧٠  کەسی لەسەر بووە، کە بەشێکی زۆریان خەڵک وڵاتی میسر و لیبیا و سودان بوون و هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا داوەهەروەها تەرمی شەش کۆچبەر دۆزراونەتەوە و تائێستا ٣٠ کۆچبەریان نادیارن.  



PM:09:18:27/01/2022