سبەی بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو وێستگانەی ئاشکراکرد، کە سبەینێ بەنزینی عێراقی دابەش دەکەن.

سبەینێ هەینی ٢٨ی کانوونی دووەم،  بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەنزینی عێراقی لەدەرەوەی شاری سلێمانی  دابەشدەکرێت.

ئەو وێستگانەی سبەی بەنزینی ٦٩٠ دابەش دەکەن:

١ - باشوور لە قەڵادزێ

٢کێوەڕەش لە رانیە

٣ - بامۆک لە دوکان.  

٤ - رێدین لە چەمچەماڵ.



AM:12:09:28/01/2022