ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی
نەوتدا زیاتر ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل
نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٨ دۆلارو ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی
بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٨ دۆلارو ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش
لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە
برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی
ڤاکسین بوو، کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی
مایەوە.