فڕۆکەخانەی بەغداد بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە شەش موشەك کرایە ئامانج، زیانیشی گەیاندووە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی کانوونی دووەەم، بەشەش مووشەک هێرش كرایەسەر فڕۆکەخانەی بەغداد، بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، شەشە مووشەکەکە لە نزیک سەکۆی بەشی مەدەنی کوتووەتەخوارەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت "یەکێک لە موشەکەکان ڕاستەوخۆ بەر فڕۆكەیەكی مەدەنی كەوتووە و زیانی پێگەیاندووە".

هاوكات چوار موشەكی دیکەی  نەتەقێنراویش لە دەوروبەری فڕۆكەخانە دۆزرانەوە و سیستەمی مووشەکی بەرگریی فڕۆکەخانەکەش توانی بەرپەرچی چەند مووشەکێک بداتەوە. 


 



AM:11:09:28/01/2022