وەزارەتی کارەبا لەبارەی سركێتی پێوەری زیرەك هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی  لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك.

ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی دووەم، وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگەیاند "لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (١٠٠٠) دینار وەردەگیرێت، له‌كاتێكدا كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی  لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك".

دەشڵێت، "بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت." 



PM:01:45:28/01/2022