گەرمیان.. بینای ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی سوتێندرا

هونەر فەخرەدین سەرپەرشتیاری رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە شاری كفری ئاشکرایکرد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆفسی رێكخراوەكەمان لەشاری كفری سوتێنراوە، هۆکارەکەشی نازانین.

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی کانوونی دووەم، هونەر فەخرەدین سەرپەرشتیاری رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە شاری كفری ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆفسی رێكخراوەكەمان لەشاری كفری بەهۆکارێکی نادیار سوتێنراوە وتیشی، هەست دەكەین بە ئەنقەست سوتێندراوە".

ناو براو باسی لەوەشکرد، زیانی زۆر بەر باڵەخانەكە كەتووە و چەندان كەرەستەی وەك پرنتەر و كۆمپپوتەر و شمەكی تایبەتی رێكخراوەكە سوتاون، لەبارەی قەبارەی زیانەکانیشەوە، وتی، "زیانەكانمان نەخەمڵاندوە".

 

وتیشی "لە ئێستادا ، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوەكردووە، هەروەها سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کفری ڕایگەیاند " هێشتا لەسەر رووداوەکە كەس دەستگیر نەکراوە".



PM:02:10:28/01/2022