لە ڕاگەیەندراوێکدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەڵەتی به‌غداد ده‌كات و دەڵێت" بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانە پیشهاتێکی مەترسیدارە".
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" سه‌رکۆنه‌ی به ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ک ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها له توویته‌كه‌دا هاتووه" به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ رێگه‌ی لێ بگیرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عیراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەش مووشەک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کران.