کازمی: بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی بەغداد هەوڵێکی نوێیه‌ بۆ لاوازکردنی ناوبانگی عێراق

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" به‌ ئامانجگرتنی مووشەکی یان له‌ رێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كه‌ دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی دەوڵەتی عێراق و بارەگای لایەنە سیاسییەکان ده‌كاته‌ ئامانج، بۆ شکاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا".

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا روبه‌ڕوی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ترسنۆکانه‌ بوه‌وه‌، کە سوربونی تاوانبارانی دەرخست بۆ لێدان له‌ ئاسایشی خەڵکی عێراق به‌ ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق".

ئەوەشی خستەڕوو، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە موشەک هەوڵێکی نوێیه‌ بۆ لاوازکردنی ناوبانگی عێراق و گێڕانەوەی مه‌ترسی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ و دروستكردنی ترسی هەرێمی و نێودەوڵەتی.  

كازمی باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئەم هێرشه‌ تیرۆریستییە درێژکراوەی زنجیرەیەک هێرشی دیكه‌یه‌ لە به‌ ئامانجگرتنی موشەکی یان له‌ رێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كه‌ دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی دەوڵەتی عێراق و بارەگای لایەنە سیاسییەکانە ده‌كاته‌ ئامانج، بۆ دەربڕینی هەوڵی دورودرێژ بۆ شکاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا. 

جەختیشیکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ بەشداری تەواویان لە دابینکردنی ئاسایش و بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا کردوە و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان دەبێت بۆ ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنە مەترسیدارانه‌. 


PM:04:38:28/01/2022