هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێكی دیکە دابەشدەكرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی چەند شوێنێکی تر بۆ مانگی کانوونی دووەم بەبێ‌ لێبڕین دابەشبکات. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەازرەتی دارایی  و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی (ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە) دابەشدەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی دووشەممەش موچەی وەزارەتی شەهیدان دابەشدەكرێت، هاوکات رۆژی سێشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.


PM:06:55:28/01/2022