گۆرانیبێژی باشووری کوردستان (هۆنیا كەمال) لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت.
هۆنیا کەمال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
هۆنیا کەمال لە دایکبووی شاری سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، یەکەمین بەرهەمی دوێتێک بو لەگەڵ ئاریاس جەڤان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، ناوبراو جگە لە کاری هونەری، لە تۆڕە کۆمهڵایەتیەکان وەکو مۆدێلێک دەردەکەوێت.