هونەرمەندو میدیاکار، دەروون گێژەن لەبارەی کۆنسێرتە پڕبینەرەکەی نەریمان بابانەوە کە سێ رۆژە جمەی دێت لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە دەڵێت" نەریمان بابان چۆکی بە هەندێک بەناو هونەرمەند دادا".
لە پۆستێکدا لە بارەی کۆنسێرتەکەی نەریمانی بابانەوە کە لە سلێمانی سێ رۆژە سازیکردووەو لە قەرەباڵغیدا کەسی کە ناگرێت دەڵێت"نەریمان بابان بە نەمانی تیکتی سێ رۆژی کۆنسێرتەکەی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا، پەیکەری ئەو فۆبیایەی شکاند کە بەشێکی زۆر لە ھونەرمەندان ھەیانە بەرامبەر گێرانی کۆنسێرت لە نەھاتنی وەک پێویستی ھەوادارەکانیان".
هەروەها ئەو هونەرمەندە دەڵێت" ئەمەش بەرای من چۆکدادانێکی ناراستەوخۆییە لەبەرامبەر دەرکەوتن و ھاتنەپێشی ھەندێک بەناو ھونەرمەند(لەگەڵ حورمەتم بۆ ھەندێ خوێن گەرمی نوێی بەتوانا) ھونەرمەندی سەنگین ھونەری نەمر دروسدەکات، بەشێک لە گۆرانیەکانی ئەمرۆی کۆنسێرتەکەی نەریمان تەمەنی بڵاو کردنەوەیان دە بۆ سی ساڵ بەر لە ئێستابوو بەڵام، ھەموو تەمەنەکانی نیو کۆنسێرتەکەی دەلاواندەوە".
سێ رۆژە لە سلێمانی کۆنسێرتی نەریمان بابان بەردەوامەو تیکتی کۆنسێرتەکە نامێنێت و هۆڵەکە پڕدەبێتەوە لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە.
ده‌روون كێژهن له دایكبووی شاری سلێمانیه، سه‌ره‌تای كاركردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ناڵی كوردسات، دواتر ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، دوای چه‌ند ساڵێك بووه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی "شه‌قام" كه یه‌كێك بووله پڕ بینه‌رترین به‌رنامه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه، خاوه‌نی كاری ده‌هێنانه بۆ چه‌ندین كلیپی هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێستاش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی " ده‌روون و دیارده"یه له كه‌ناڵی كوردستان 24.