وێنە .. کیم کاردشیان لەچەند ستایڵێکی جیاوازدا دەردەکەوێت


کیم کاردشیان ئەستێرەی تیڤی ئەمەریکی و مۆدیلی ناسراوی جیهانی کە هەمیشە چالاکی و وێنەکانی دەبنە سەرنجی هەوادارانی لە چەند ستایڵێکی جیاوازدا دەردەکەوێت.

کاردشیان کە هەمیشەوە وا ناسراوە بە وێنە وروژێنەرەکانی هەوادارانی سەرسام دەکات، ئەمجارەش لە رێگای چەند ستایڵێکی جیاوازەوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە. 

کاردشیان که‌ له‌دایکبووی 1980 ی بورجی میزانه‌ له‌ دایک و باوکێکی ئه‌مه‌ریکی له‌دایک بووه‌، به‌ڵام بنچه‌ی سه‌ره‌کی دایکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هۆڵنده‌، باوکیشی ئه‌رمه‌نییه‌، ئەم خانمە ئەستێرەیە لەبەر تاوانی قەلاچۆکردنی ئەرمەنەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا هەمیشە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کێشەدایە.

کیم کارداشیان دوا ژیانی هاوسەری لەگەڵ کانییە وێست بوو کە خاوەنی چوار منداڵن و ماوەی حەوت ساڵە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، ساڵی ٢٠٢١ بە بریارێکی لە ناکاو لە دادگا کیم دۆسیەی جیابوونەوەی کردەوە.



AM:12:03:29/01/2022