نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ٩٠ دۆلار

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو، برنت نزیک دەبێتەوە لە ٩٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٨٨ دۆلار و ١٧ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٨٦ دۆلار و ٦١ سەنت بوو.

لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە شێوەی ئەمڕۆ بەرزنەبۆتەوە.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت پەیوەندی بە داخوازی زیاترەوە هەیە لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هاوکات سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پلەس کۆنترۆڵی بازاڕی کردووەو قۆناغ بە قۆناغ نەوتی زیاتر دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.  



AM:08:51:29/01/2022