هاوپەیمانی سەدر: بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێنین


هاوپەیمانی سەدر کە گەورەترین هاوپەیمانی هەڵبژاردنی کۆتایی ٢٠٢١ ی پەرلەمانی عێراقە دەڵێت" بەهای دینار بەرزدەکەینەوە".

مەها دوری پەرلەمانتاری عێراق سەر بەهاوپەیمانیی سەدر کە خاوەنی ٧٤ کورسی پەرلەمانی نوێی عێرقە، ڕایگەیاند"  بەهای دینار بەرز دەکەنەوە و بەهای دۆلار دادەبەزێنن".

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی لێدوانکەیدا بۆ میدیا عێراقییەکان دەڵێت "پشتیوان بە خودا لە بودجەی داهاتوو بەهای دۆلار دادەبەزێنین".

بانکی ناوەندی عێراق کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ نرخی ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر دینار بەرزکردەوە بۆ ١٤٦ هەزار دینار و لەو رادەیەدا جێگیر کرد، بەمەش ئابوری عێراق وردە وردە لەو قەیرانەی تێیدابوو رزگاری بوو.



AM:09:07:29/01/2022