به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا رایدەگەیەنێت" كاندیدكردنی هۆشیار زێباری كۆتایی پێهاتووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش هه‌نگاوی باش نراوه و هه‌رچه‌نده پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو تاكه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتی خۆی رێككه‌وتنی شكاندووه".
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا بە میدیای فەرمی حزبەکەی رایگه‌یاند" یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاریكردنی تاكه كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پاشه‌كشه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه كاندیدی پارتی بوو، هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت و ده‌نگیان به كاندیده‌كه‌مان نه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام سووربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌وانه و به دیاریكراویش بۆ كه‌سێكی دیاریكراو، ده‌كرێت بڵێین ئه‌وه ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو دانووستانه‌كانه".
باسی لەوەشکرد، ئێستا گۆڕانكاری له عێراق روویداوه، به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده نییه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی عێراق هه‌یه، قه‌بووڵی بكات، هه‌ر چه‌نده ئێستا بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆمار زه‌ق كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ی زۆره، تا ئێستا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
دەشڵێت" پارتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیدێكی دیاریكراو نییه، (٢٦) كاندید بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه، (١١) یان كوردن، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كێتی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دوو كاندیدی هه‌یه، بۆچی به‌رهه‌ڵەستی كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كرێت، له‌كاتێكدا پارتی خاوه‌نی نیوه كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆچی هه‌موو لایه‌نێك بۆی هه‌یه خۆی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام پارتی بۆی نییه خۆی هه‌ڵبژێرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، كێشه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و هۆشیار زێباری نییه، كێشه‌كه له‌سه‌ر شێوازی كاركردنه، بۆیه كاندیدی پارتی هه‌ر هۆشیار زێبارییه و ئه‌مه به كۆتاهاتووه، هه‌نگاوی باشیشمان بڕێوه، یه‌كێتی خۆی رێككه‌وتنی شكاندووه و ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌شی له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، كه له خولی رابردووی په‌رله‌مانیش سه‌رۆك بووه، له‌سه‌ر محه‌ویله‌یه‌كی كاره‌با یان له‌سه‌ر بوتڵه غازێك په‌یوه‌ندی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرد و كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام خاكی كوردان داگیرده‌كرا و گونده‌كان ده‌سووتێنران، سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی كورد چی كرد، كوا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به كوردستان.