فڕۆكه‌كانی توركیا سنوری ئامێدییان بۆردومان كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدییان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ گوندی (سگێڕێ)یان لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بە چڕی بۆردومانكرد. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لەلای دانیشتوانی سنوورەکە دروستکردووە.


PM:02:41:29/01/2022