گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان دینا نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت دینا بەرهەمێکی خۆی بەناوی (بێتە چۆلە ئەڤ وارە) دەڵێتەوە و بەشێوەیەکی جیاواز و تایبەت دەردەکەوێت.
دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەم هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە.