عەربەت.. بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە منداڵێک گیانی لە دەستدا

ئەمڕۆ لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، کە بەھۆی دوکەڵەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەنتەری فریاگوزاری خێرا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند" لە ناحیەی عەربەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردوە".

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی دوکەڵەوە منداڵێک بووە قوربانی و گیانی لەدەستدا. 


PM:04:38:29/01/2022