ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕێژەیەک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٨ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزار و ٨٤٨ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٥٧ دینارە.