چاڤی باسی یاریەکەی ناپۆلی دەکات


ئەمڕۆ چاڤی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریەکەی ناپۆلی کردوو باسی لەو یارییە کرد.

سەرەتا چاڤی وتی" هەموو یارییەکی ئەم دواییە وەکوو کۆتایی وایە،لە یاری چوون دەمانتوانی براوە بین، سبەی لە یاریگای مارادۆنا یاری دەکەین،ئەمەش ئەرکێکی قورس دەبێ،یاریەکە ئاڵۆز دەبێت".

شانازییە لە یاریگای مارادۆنا یاری دەکەین، ئەو پێشینەی هەموو کەسێکە، ئەگەر میسی دەرنەکەوتایە، ئێمە قسەمان دەربارەی باشترین یاریزانی مێژوو دەکرد،ئێمە ئومێدمان بەم خولە هەیە، هەرچەندە لە چامپیۆنس لیگ نین، بەڵام دەمانەوێت  گەشبین بین و هەوڵ دەدەین کێبڕکێ بکەین".

وتیشی" ئەگەر رێگەم پێبدەن کێ براوە دەبێت، من دەمەوێت بە باشی یاری بکەم و براوە بم،بەڵام لە کۆتایدا ئەنجامی یاری باش ئەنجامەکەیە،هەرچەندە ئێمە یاری چوون زۆرباش یاریمان کردوو سەرکەوتوو نەبووین،بە نسبەت منەوە دیمبلی یاریزانێکی گرنگەو من سەرسامم بە ئەو یاریزانە،تەنانەت کاتێکیش بانگ نەکرێت ئەو هەر یاریزانێکی پڕۆفیشناڵە، راهێنانێکی باش دەکات، ئەو لەگەڵ گروپەکەدا ئەرێنیە و لەبەر ئەوەش بڕیارماندا ئەو بەشداری بکات".



PM:09:34:23/02/2022