بەهۆكاری ئەوەی
كە ئاردی ڕووسی خواستی زۆرباشی جیهانی لەسەرە و لە ئێستاشدا ئەو وڵاتە لە كاتی جەنگدایە
تا ڕادەیەك نرخی بە بەراود بە پێشتر ناجێگیرە و بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات یەک شەممە، عوسمان جەزا، كە
ئارد فرۆشێكی شاری سلێمانیيە باسی لەوەکرد، دەتوانم ئەو دڵنیایە بدەم بە هاووڵاتیان كە لە كۆگا و دوكانەكاندا ئاردێكی
زۆری ڕووسی هێشتا ماوە و گرفتی هاوردەی ئەو ماددە خۆراكییەمان نابێت، بەڵام ئەگەر
جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامبێت بێگومان كاریگەری دەبێت و ڕەنگە بشبێت بە
گرفتی گەورە.
باسی لەوەشکرد، جگە لە ئاردی ڕووسی ئێمە مامەڵەیەكی
باشیش دەكەین بە ئاردی توركی و ئێرانی و ئاردی ئەو دوو وڵاتەش كوالێتیەكەی زۆر باشە،
و خواستێكی باشی لەسەرە، هەروەها ئاردی ناوخۆش كوالێتییەكەی
زۆرباش كراوە و لە ئێستادا دەتوانین سودێكی زۆر باشی لێوەربگیرن و ئاردی ناوخۆی وڵات
لە چەند مانگی ڕابردوو زۆرباشبووە و هاووڵاتییان زۆر لێی ڕازین و تا ڕادەیەكیش نرخەكەی
جێگیرە.
ترس لای هاوڵاتیان دروست بووە كە نرخی ئارد زیاتر
بەرزببێتەوە بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینەوە، لەئێستادا نرخی فەردەیەك ئارد لە هەندێك
شوێنی هەرێمی كوردستان نزیكی ٤٠ هەزا دینارە.