هێمن هەورامی رونكردنەوە سەبارەت بە نەناردنی 200 ملیارەكە دەدات


جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كێشەی نەناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم لە بەغداوە كێشەی تێكەوتووە و بۆ ئەوەش دوو هۆكار هەیە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە (رووداو)ی ڕایگەیاندووە "بەدواداچوونی وردمان كردووە و بۆمان دەركردووە ناردنی 200 ملیارەكە لە بەغداوە كێشەی تێكەوتووە، یەكەم بەهۆی پێكنەهێنانی حكومەتی نوێ، دووەمیش بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەی ساڵی 2022."   
  
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە "یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان فشاری سیاسییە و یاریكردن بەو 200 ملیارە بەشێكە لەو فشار دروستكردنەی لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە، چونكە لایەن هەن لەنێو حكومەتی عێراق ئەو فشارانە دروست دەكەن و ئەوەش كاریگەری لەسەر دۆخی هەرێم و عێراقیش دەبێت".

دوای ساڵێك لە ناردنی، مانگی رابردوو حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە نەكرد.



PM:08:42:28/02/2022