پارێزگاری
هەولێر ڕایگەیاند، "ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک
و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات".
سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ئادار، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، بەمەبەستی چاودێریکردنی
بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەس و لایهنانەی یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن،
کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و چاودێرى ژوورى بازرگانى
ئەنجامدر، پارێزگای
هەولێر لەکۆبوونەوەکەدا، جەختی لە چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل
و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان کردەوە و لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی بەسەرۆکایەتی
قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان
لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.
پارێزگاری
هەولێر دەڵێت "جگە لەو خۆراک و پێداویستیانەى کەلەئاستى جیهانى نرخەکانیان
گرانبووە، ڕێگە بە هیچ کەس نادەین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی
خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات، لێژنەکانى قائیمقامیەتى
ناوەند و سەرجەم قائیمقامیەتەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەوە
دەبێ تەواوی هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و کۆنتڕۆڵی
نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکان، هەرخاوەن مارکێت، دوکان، گۆکایەک و کەس و
لایەنێک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر".