سەرۆکی هەرێمی
کوردستان لە يادى هه‌شتى مارس ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان پەیامێکی بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنێت
"به نيگه‌رانييه‌وه له ئامارى توندوتيژى و كوشتن و ئازاردانى ژنان و پێشێلكردنى
مافه‌كانيان دهڕوانين كه كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنى كردووه‌ته سه‌ر دۆخى کۆمەڵایەتی
و ناو و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، دەبێت کۆتای پیبێت."
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی
ئادار کە لە هەمان کاتدا دەکاتە ڕۆژی
جیهانی ژنان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا
دەڵێت "جەخت دهكهينهوه كه ئه‌م دۆخه به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵكراو نييه
و ده‌بێت بە تەواوی كۆتايى بێت."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان
بارزانی بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە:
يادى هه‌شتى مارس ڕۆژى
جيهانيى ئافره‌تان، له ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان له وڵات و له هه‌ر كوێيه‌كى
جيهان بن، به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان
بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا وێڕاى
دووپاتكردنهوهى هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ ژنان و كچانى كوردستان، دڵنيايان دهكهينهوه
كه وه‌ك هه‌ميشه داكۆكى له ماف و ئازادييان ده‌كه‌ين و به هه‌موو توانايه‌كمان،
به‌رگرييان لێده‌كه‌ين.
له كاتێكدا ئه‌م
ياده دهكهينهوه، به نيگه‌رانييه‌وه له ئامارى توندوتيژى و كوشتن و
ئازاردانى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان دهڕوانين كه كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنى
كردووه‌ته سه‌ر دۆخى کۆمەڵایەتی و ناو و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان. جەخت دهكهينهوه
كه ئه‌م دۆخه به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه و ده‌بێ بە تەواوی كۆتايى بێت.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
توندوتيژى و ڕێگرى له كوشتنى ئافره‌تان به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌يه‌ك بێت، ئه‌ركێكى
هاوبه‌شى هه‌موومانه له هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمى كوردستان و لايه‌نه پهيوهندارهكانی
حکوومەت و ڕێکخراوەکان و مامۆستايانى ئايينى و ميديا و كۆمه‌ڵگه به‌گشتى.
هه‌روه‌ها له ڕێى په‌روه‌رده
و ئاگايى و وشياريى تاك و خێزانه‌وه، دەبێ هەموومان هەماهەنگ و هاوکار بین و هه‌وڵى
جددى بده‌ين بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ‌كردنى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و بره‌ودان به
كولتوورى ناتوندوتيژى و لێبورده‌يى و یەکسانی و مسۆگه‌ركردنى به‌شدارى و هاوبه‌شيى
كاراى ئافره‌تان له هه‌موو جومگه و كايهكانى ژيان و ده‌سه‌ڵات و سياسه‌ت و كارگێڕيدا
و به‌هێزكردنى تواناكانيان.
به‌رز و شكۆدار بێت
يادى هه‌شتى مارس، سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان و ئازادیخوازان له‌پێناو
دابینکردنی ماف و دادوەری و یەکسانیدا. سڵاو له گيانى قوربانيانى توندوتيژى دژى
ژنان.