نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەشێوەیەکی خەیاڵی ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەرو (١٣٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ١٣٠ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٢٧ دۆلار و ٩٨ بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ١٢٥ دۆلارە، لە کاتی  داخستنی بازاڕدا بە ١٢٣ دۆلار و ٧ سەنت بوو.

پێشبینی دەکرێت هەندێک وڵاتی تری هاوپەیمانی ناتۆ چیتر نەوت و گازی سروشتی روسیا نەکڕن، وەک هەڵوێستێکی سیاسی و ئابوری دژی لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

روسیا لە باری ئاساییدا رۆژانە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت دەخاتە بازاڕەوە، بەپێی دوا رێککەوتنی مانگی شوباتی رێکخراوی ئۆپێک پلەس، ١٠ ملیۆن و ٣٣١ بەرمیل نەوتی خستۆتە بازاڕەوە کڕیاری سەرەکی نەوت و گازی ئەو ولآتە ئەڵمانیەیە



AM:08:56:09/03/2022