رێنماییەكی نوێی خوێندنی باڵا بۆ ئەو كەسانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت "ئاگاداری خوازیارانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەكەنەوە، پێویستە دۆسیەی كەسی لە وەزارەت پڕبكەنەوە، چونكە لە مەودوا مەرجێكی بنەڕەتییە بۆ یەكسانكردنی بڕوانامە".  

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە "بەمەبەستی ڕێكخستن و كۆكردنەوەی داتایەكی تێروتەسەل و تەواو بۆ ئەو خوازیارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، لەمەودوا هەر كەسێك فەرمانبەر بێ یاخود فەرمانبەر نەبێ، بەنیازی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات هەبێ بۆ تەواوكردنی خوێندنی بەكالۆریۆس، ماستەر یان دكتۆرا، پێویستە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە (scholarship.digital.gov.krd ) دۆسیەی كەسی بكاتەوە پێش دەستپێكردن بەخوێندنەكەی وەزارەت لە نوسراوەكەیدا جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە پڕكردنەوەی دۆسیەی كەسی "مەرجێكی بنەڕەتییە بۆ یەكسانكردنی بڕوانامە لە داهاتودا.  



PM:01:19:15/03/2022