هەڵبژاردەی عێراق توانی بەسەر ئیماراتدا سەربکەوێت

دوای یەکسانبوون لە پێنج یاریدا، هەڵبژاردەی عێراق ئەمشەو پێنج شەممە توانی یەکەم سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی ئیماراتدا بەدەستبهێنێت.

یاریەکە لە سعودیە ئەنجام درا، گێمی یەکەم هەردوو هەڵبژاردە بێ بەرامبەر یەکسان بوون، بەلآم لە گێمی دووەمدا لە ڕێگای یاریزان ( حسێن عەلی ) ەوە گۆڵێک تۆمار کرا، بەمەش هیوایەک بۆ هەڵبژاردەی عێراق زیندووبوەوە، هەرچەندە رێگای گەیشتن بە جامی جیهانی قەتەر هێشتا بۆ ئەو هەڵبژاردەیە دوورە.

فیفا سەرەتا بڕیاری دابوو ئەو یاریە لە یاریگای شەعب لە بەغدا سازبکرێت، بەلآم دواتر بە بەهانەی نەبوونی ئاسایش گواسترایەوە سعودیە.
 




PM:10:11:24/03/2022