عێراق ماڵئاوایی کرد



هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق نەیتوانی بگاتە یارییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر و لە پاڵاوتنەکان سەرنەکەوت.

عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم لە کۆتا یاری خۆیدا رووبەڕووی سوریا بووەوەو لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوو، بەمەش هیوای گەیشتنی بە مۆندیالی قەتەر لە دەستدا.

عێراق لە پاڵاوتنەکان تەنها 9 خاڵی کۆکردەوە، ئەمەش پاش یەکسانبوونێکی تروو بردنەوەی ئیماڕاتی رکابەری لە کۆریای باشوور 1-0.

ئیماڕات توانی خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزبکاتەوەو بە سێیەمی سەرکەوت بۆ پاشکۆی پاڵاوتن و لە یاری داهاتووی رووبەڕووی  ئوسترالیا دەبێتەوە، ئەگەر لە دوو یاری چوون و هاتن بردنەوە تۆماربکات، رووبەڕووی پێنجەمی ریزبەندی ئەمریکای باشوور دەبێتەوە .



PM:08:32:29/03/2022