شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر هەڵوێستی شەممەمان بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵەبوو بێت، راستمان كردەوە


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت "ئەگەر چوونە ژورەوەی پەرلەمانتارانیان لەكۆبوونەوەی شەممەی رابردوو هەڵەبووبێت ئەمڕۆ بە نەچونە ژورەوەیان هەڵەكەیان راستكردەوە".  

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند "هەڵوێستی شەممەی رابردوومان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار هەڵە نەبووە و بەرانبەر 17 خاڵ چوینە كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە، كە دەبوو لە هەفتەی یەكەمدا بەشێكی جێبەجێ بكرانایە، بەڵام جێبەجێنەكران".  

ناوبراو وتیشی "گریمان ئەو هەڵوێستەشمان هەڵەبوو بێت ئەمڕۆ راستمانكردبێتەوە و وامانزانی بێت رادیۆیە شانازی پێوە دەكەین".  

شاسوار عەبدولواحید روونیكردەوە "ئێمە وەك هەندێ حزب نین كە لەژێرەوە رێكەوتبین و پارەمان وەرگرتبێت و نەوێرین پەشمان بینەوە، هەرچەندە هەموو دەنگدەرەكانی بدۆڕێنێت".

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ نەچونە كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەكاتێكدا شەممەی رابردوو چونە ریزی ئەو پەرلەمانتارانەی كە هەوڵیاندا رێژەی یاسایی تەواو بكەن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە.  






PM:07:32:30/03/2022