تیروپشکی مۆندیالی 2022 راکێشرا



ئێوارەی ئەمڕۆ تیروپشکی مۆندیالی 2022ی قەتەر راکێشرا، کە یارییەکانی لەو وڵاتە لە 21/11/2022 دەستپێدەکات.

یەکەم یاری لە نێوان قەتەری میواندار و ئیکوادۆری نوێنەری ئەمریکای باشوور دەبێت.

تیروپشکەکە بەمشێوەیەیە:

کۆمەڵەی یەکەم:قەتەر،هۆڵەندا،سەنیگال،ئیکوادۆر.
کۆمەڵەی دووەم: ئینگلتەرا،ئەمریکا،ئێران،براوەی پاشکۆی ئەوروپا کە سکۆتلەندا، ئۆکرانیا یان وێڵز دەبێت.
کۆمەڵەی سێیەم:ئەرجەنتین، مەکسیک،پۆڵەندا،سعودیە.
کۆمەڵەی چوارەم:فەرەنسا،دانیمارک،تونس، براوەی یاری ئوسترالیا و ئیماڕات، لەگەڵ پیرۆ.
کۆمەڵەی پێنجەم:ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ژاپۆن،براوەی نیوزلەنداو کۆستاریکا.
کۆمەڵەی شەشەم:بەلجیکا،کرواتیا،مەغریب،کەنەدا.
کۆمەڵەی حەوتەم:بەرازیل،سویسرا،سڕبیا،کامیرۆن.
کۆمەڵەی هەشتەم:پۆرتوگال،ئۆرۆگوایی،کۆریای باشوور،غانا.





PM:08:48:01/04/2022