نرخی نەوت ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەراورد بە دوێنێ نرخەکەیان بەرز بووەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٠ دۆلارو ٧٥سەنت  مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٨ دۆلار و ٤٨ سەنت بوو.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٦ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٤ دۆلارو ٢٩سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای نەوت پەیوەندی بە تێکچوونی هاوسەنگی بازاڕی نەوتەوە هەیە، بەهۆی شەڕی روسیا لە دژی ئۆکرانیا و نەبوونی هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەر و گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ.



AM:08:45:12/04/2022