سەنا نوێرتین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی لاو سەنا بەرزنجی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام  بڵاوکردەوە و لەگەڵ پشیلەکەیدا دەردەکەوێت.

سەنا بەرزنجی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە  ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە لە یەکێک لە وێنەکاندا لەگەڵ پشیلەکەیدایە،  سەنا بەردەوام بینەرێکی زۆری هەیە و وێنەکانی دەبێتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

سەنا لەماوەیەکی کورتدا و بەبێ دەرکەوتن توانی لەڕێگەی دەنگی و گۆرانییەکانییەوە گوێگرێکی زۆر بۆ خۆی کۆ بکاتەوە کە بە تاسەوە چاوەڕوانی دەرکەوتنی بوون، هەروەها سەنا لەدایک بووی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی گوێگرێکی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە.



PM:01:14:17/04/2022