وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە
كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا باسیلەوەکرد، ئەمڕۆ هێزەكانیان لە مزگەوتەكانی شاری هەولێر
و دەوروبەری خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی
سواڵدەكەن لەبەردەم مزگەوتەكان.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی
هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ هێزەكانیان لە مزگەوتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری
خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی سواڵدەكەن، وتیشی"
لە ئەنجامی هەڵمەتەكەدا ٤٨ سواڵكەریان دەستگیركردووە كە ٢٧ كەسیان ژن و كچ بوون، حەوت
كەسیان پیاو و ١٣ كەسیشیان منداڵن كە لەلایەن دایك و باوكیانەوە بۆ مەبەستی سواڵكردن
بەكاردەهێنرێن.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر
باسی لەوەشکرد، ئەو كەسانە وەك پیشە ئەو كارە دەكەن و هەژار نین، تەنانەت ئەگەر
بزانن خاوەن ماڵ لەماڵەوە نییە، لەوانەیە بچنەژورەوە و دزیش بكەن.
وتیشی "داوا لەسەرجەم
هاوڵاتیان دەكەین هاوكاری ئەو كەسانە نەكەن كە لەبەردەم مزگەوتەكان یان لەبەردەم
ماڵەكانیان دەگەڕێن و سواڵ دەكەن".