بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پێنج ڕۆژ کرایە پشوو

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزەوە، حكومه‌تی هه‌رێم پێنج رۆژی وه‌ك پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان راگه‌یاند.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:بەمشێوەیە هاتووە: 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 1ی ئایاری 2022 تاوەکو 5ی ئایاری 2022، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت و رۆژی 8ی ئایاری 2022، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.



PM:03:32:27/04/2022