بەهۆی چوونە ژوورەوەی کەسێکەوە لە گەرمیان کە بە هاوڵاتیانی وتووە خۆم
دە تەقێنمەوە مزگەوتێک بەتەواوی چۆڵکرا.
کەسێکی گوماناوی لە مزگەوتێکی قەزای کفری دوای
ئەوەی دەچێتە ژوورەوە و بە هاوڵاتیانی وتووە "خۆم دەتەقێنمەوە" هەر بەو
هۆیەشەوە مزگەوتەکە چۆڵکراوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکی ئایار،
کاتێک خەڵکی سەرقاڵی نزا و پاڕانەوە بوون لە مزگەوتی فیرۆس-ی کفری، کەسێک بە جلی
ژنانەوە چووەتە نێو بەشی ژنانی مزگەوتەکە و گوتویەتی خۆم دەتەقێنمەوە، بەو هۆیەوە مزگەوتەکە
چۆڵکراوە.
دوای رووداوەکە چەند مەفرەزەیەکی هێزە ئەمنییەکان
گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی لەسەر ڕووداوەکە باسی لەوەکرد، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان
دەرکەوتووە ئەو کەسە پیاوە و بە جلی ژنان چووەتە ناو مزگەوتەوە، لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەو بابەتە دەکرێت.