ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری قەزای ئامێدی لە رووداوێکدا لە نزیک سەربازگەیەکی سوپای تورکیا دوو پاسکیل سواری دانیمارکی کە بۆ گەشت هاتبوونە هەرێمی کوردستان یەکێکیان کوژرا ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
سهرچاوهیهكی تایبهت له قهزای ئامێدی به ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئێوارەی ئهمڕۆ پێنج شەممەله نزیك سهربازگهی گوندی باروخێ لە کانی ماسی كه هێزهكانی توركیای تێدا جێگیره، دوو پاسکیل سواری دانیمارکی لە رووداوێکدا کە تائیستا روون نەبۆتەوە پاسكیلسوارێکیان کوژراو ئەوی دیشیان بریندار بوو".
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، ئەو دوو پاسکیلوسوارە جی پی ئێسیان پێ بووە و لەسەر بنەمای زانیارییەکانی جی پی ئێسەکە کە بۆ گەشت هاتبوونە کوردستان بەو ناوچەیەدا ڕۆشتوون و نزیک بوونەتەوە لە سەربازگەیەکی تورکی و تووشی ئەو رووداوە بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە یەکێک لە گهشتیاره دانیماركیهكه بریندار بوو، بهڵام یهكێك له گهشتیارهكان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
ڕوونیشیکردەوە، سەربازگەی گوندی باروخێ تاکە سەرباگەیە لەوناوچەیە و هیچ سەربازگەکەی تری لێ نییە و ناوچەیەکەیە چەند ساڵێکە کەس پێیدا ناڕوات. هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن ئەو دوو پاسکیلسوارە دانیمارکییە بەر مووشەوک دراون، بەڵام تا ئێستا یەکلای نەبۆتەوە مووشەک ئاڕاستەیان کراوە یان مینیان پێدا تەقیوەتەوە.
ئەو سەربازگەیەی تورکیا تاکە سەربازگەیە لەو ناوچەیەو هیچ هیزێکی تری تێدانیە و ماوەی دوو ساڵ زیاترە شوینێکی قەدەغەکراوە.
لە سالانی رابردوودا هەر کاتێک کەسانی مەدەنی لەو سەربازگانەی تورکیا نزیکبونەوە لە پارێزگای دهۆک بەر تەقە دراون و چەند حاڵەتێکی لەو شێوەیە روویداوە.