چاڤی بە لێدوانێک لەسەر ریاڵ مەدرید بەرپرسانی یانەکەی شۆک دەکات


لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری سبەی ریاڵ بیتس چاڤی وتی" من راستگۆم، ئێمە لە کوێین و ریاڵ مەدرید لە کوێیە، ئێمە رکابەری ئەوان بووین، ئێستا ئێمە شەڕ دەکەین بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان، من دڵنیام ئەمە کاردەکاتە سەر هەموو کەتەلۆنیەکان کە ریاڵ مەدرید بەم ئاستە دەرکەوتووە.

هەروەها وتیشی"ریاڵ مەدرید کەسایەتی ئەوەی هەیە بۆ ئەنجامی یارییەکان بگەڕێتەوە،بارودۆخەکە ساڵی داهاتوو هەڵدەسەنگێنین کە لە کوێین و دەتوانین چی بە دەست بهێنین،با بزانین چی روودەدات".

یاریەکەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی 35 لالیگایەو سبەی شەممە لە کاتژمێر 10:00 دژی یانەی ریاڵ بیتس ئەنجام دەدرێت، بەرشەلۆنە دەیەوێت پلەی دووەمی خولەکە بە دەست بهێنێت دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوان.




PM:07:34:06/05/2022