وێنە.. مۆنیکا بلوچی سەرباری هەڵکشانی تەمەنی بە سەرنجڕاکێشترین شێوە دەردەکەوێت

ئەکتەر و مۆدێلی دیاری ئیتاڵی مۆنیکا بلوچی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بینەرەکانی. 

مۆنیکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت سەرباری هەڵکشانی تەمەنی مۆنیکا جیاواز دەردەکەوێت. 

مۆنیکا خەڵکی شاری ئیتاڵیایە، لە ساڵی (١٩٦٤) لەدایک بووە، مۆنێکا یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی ئیتاڵیا و کاری مۆدێل دەکات، بە یەكێک لە خانمە جوانەکانی جیهان دادەنرێت، لە ساڵی (١٩٩٩) هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو کچە بەناوی (دیڤا و لیۆن)، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە. 


AM:11:16:10/05/2022