متمانە بە قایمقامی عەنكاوە دەدرێت


بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆببێتەوە و متمانە بە كاندید  بۆ پۆستی قایمقامی عەنكاوە بدات، كە ئەگەر متمانە وەربگرێت دەبێتە یەكەم قایمقامی قەزاكە دوای بڕیاری بوونی بە قەزا. 

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەنگدانە لەسەر كاندیدی پۆستی قایمقامی قەزای عنكاوە دوای ئەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیار درا لە ناحیەوە بكرێت بە قەزا.

رامی نوری عدیش، بەڕێوەبەری ئێستای ناحیەكە كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.



AM:09:34:12/05/2022