لەبارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێم روونكردنەوە دەدرێت

‌وێنە.. ئەرشیف
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بە هیچ شێوەیەک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت". 

ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا یەک کەیسی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، بە تایبەت کە ئێستا لە عێراق زیاتر لە (٥٠) کەس توشبوون.

جەختیشیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت و ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە.


PM:06:21:13/05/2022