وێنە.. چۆپی فەتاح وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی دیاری باشووری كوردستان چۆپی فەتاح، نوێترین وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە. 

چۆپی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی و كچەكەی بڵاوكردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

کچەکەی چۆپی ناوی (لیڤیایە) و لە ڕێككەوتی 2018/11/17 لە دایك بووە.

چۆپی فەتاح، لە ساڵی 1983 لە شاری كەركوك لە دایك بووە، لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، جگە لە كاری هونەری، دوكانێكی جلوبەرگی لە هەولێر كردووەتەوە.


PM:07:03:13/05/2022